حه‌ج و عومره‌ی كوردستان هۆشداری توند به‌و كه‌سانه ده‌دان به نایاسایی هاووڵاتییان ده‌به‌نه عومره

هه‌ر كه‌سێك به نایاسایی هاووڵاتییان بباته عومره ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی و ئیداری ده‌بێته‌وه
حه‌ج و عومره‌ی كوردستان له بڵاوكراوه‌یه‌كدا سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه له‌ژێر ناوی جیاجیا و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌نه عومره و ئاگاداری‌یان ده‌كاته‌وه، نه‌وه‌ستن له‌م كاره تووشی یاسا و دادگا ده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان بڵاویكرده‌وه، به مه‌به‌ستی رێكخستنی پرۆسه‌ی عومره بۆ ساڵی 2025 – 2026، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان هۆشداری توند ده‌داته هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ژێر ناوی جیا جیا و به به‌كارهێنانی په‌یجه‌كانی سوشیاڵ میدیا ده‌ستیان كردووه به ریكلام كردن بۆ بردنی هاووڵاتیان بۆ عومره به شێوه‌یه‌كی نایاسایی به بێ ئه‌وه‌ی كۆمپانیای حه‌ج و عومره‌یان هه‌بێت یاخود هاوپشك و فه‌رمانبه‌ر بن له هیچ كۆمپانیایه‌كی حه‌ج و عومڕه.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان هاتووه، به پێویستی ده‌زانین به له‌به‌ر چاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاووڵاتیان و مافی كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره كه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره به فه‌رمی تۆمار كراون و گرێبه‌ستیان كردووه هه‌ر كه‌سێك له دوای ئه‌م هۆشدارییه ئه‌م كاره رانه‌گرێت ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێری ده‌بێته‌وه.