لەمڕۆوە پرۆسەی پێدانی بەشە خۆراک بۆ ئەندامانی خێزانی ئەو مووچەخۆرانەی مووچەکانیان لە یەک ملیۆن و 500 هەزار دینار زیاترە دەستپێدەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر ئاگادارییەکی ئاڕاستەی ئەو هاووڵاتییانە دەکات، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەشە خۆراکیان ڕاگیرابوو، بەهۆی ئەوەی مووچەکەیان لە یەک ملیۆن و 500 هەزار دینار زیاتر بوو، بەتایبەتی ئەو فەرمانبەرانەی سەر بە پاسەوانی سنوورن و مووچەکانیان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە وەردەگرن.
لە ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر هاتووە، لە بڕیارێکی نوێدا لە بەشە خۆراکی ئەمجارەدا (کە سەبەتەی حەوتەمە لەسەر لیستی مانگی 10)، ناوی بەشێکی زۆریان گەڕاوەتەوە.
بەپێی ئاگادارییەکە، ئەندامانی خێزانەکە دەتوانن بەشە خۆراکەکانیان لەلای بریکارەکانیان وەربگرن، بەڵام سەرۆک خێزان بەهۆی بەرزیی مووچەکەیەوە لە وەرگرتنی بەشە خۆراک بەدەر دەکرێت.