لەسەر داواکاریی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی دەربڕی بە دابینکردنی بڕی پێویستی غازی شل بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان تا ئەو کاتەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستپێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، لەسەر داواکاریی فەرمیی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی دەربڕی و وەزارەتی نەوتی فیدراڵی ڕاسپارد بۆ دابینکردنی بڕی پێویستی غازی شل (LPG) بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، تا ئەو کاتەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی غازی کۆرمۆڕ دەست پێ دەکاتەوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دڵنیایی بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەدات، لەم ماوەیەدا و تا گەڕانەوەی بەرهەمهێنانی غازی کۆرمۆڕ بۆ دۆخی ئاسایی خۆی، سەرجەم هەوڵەکان دەخرێنە گەڕ تاوەکو هیچ کێشە و کەموکوڕییەک لە غازی ماڵاندا دروست نەبێت.
شەوی ڕابردوو بە دوو درۆن هێرشی کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆڕ لە قەزای چەمچەماڵ، بەم هۆیەەوە بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکەدا کەمی کرد و کەوتە ژێر کاریگەریی زیانەکانی هێرشەکەوە.