بە مەبەستی پاراستنی مافی خاوەنەکانیان، پۆلیسی هەولێر داوا دەکات، تابلۆی ئۆتۆمبێلە ونبووەکانی لافاوەکە ڕادەستی بنکەکانی پۆلیس یان بەشی پۆلیسی ونبووەکان بکرێن.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرايەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیاییدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات، کە لە ئەنجامی لافاوەکەی شاری هەولێر تابلۆی ئۆتۆمبێلیان دۆزیوەتەوە، تابلۆکان ڕادەستی هیچ پەڕە و ئەکاونتێکی سۆشیال میدیا نەکەن.
لە ڕوونکردنەوەکەدا پۆلیسی هەولێر هاتووە، داواکارن هاووڵاتییان تابلۆ دۆزراوەکان ببەن بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ، پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەشی پۆلیسی ونبووەکان، یان نزیکترین بنکەی پۆلیس و کەرتی هاتووچۆ، بە مەبەستی گەڕاندنەوەیان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان.