له به‌غدا 7 ئه‌ندامی یه‌ك خێزان به‌یه‌كه‌وه سووتان و گیانیان له‌ده‌ستدا

ئاگرێكی گه‌وره كۆتایی به ژیانی 7 ئه‌ندامی یه‌ك خێزان هێنا
به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگر له ماڵێكی یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌غدای پایته‌خت كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه 7 ئه‌ندامی یه‌ك خێزان به‌یه‌كه‌وه سووتان و گیانیان سپارد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه خانوێك له گه‌ڕه‌كی ئوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا به هۆكارێكی نادیار ئاگری گرت و له ئه‌نجامدا 7 ئه‌ندامی خێزانێك، واته كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ماڵه‌كه‌دا نیشته‌جێبوون سووتان و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا و ئێستاش تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی ده‌ستیان له لێكۆڵینه‌وه كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و تیمه ئه‌منی و ته‌كنیكییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیان له‌سه‌ر هۆكاری ڕووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه.
جێی باسه، له شەوی 16ی تەمووزی ئه‌مساڵدا له شاری كوتی عێراق، ئاگرێكی گه‌وره له یه‌كێك له مۆڵه‌كان كه‌وته‌وه كه ده‌یان كه‌س بریندار بوون و زیاتر له 70 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.