نرخی زێڕ به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه

نرخی زێڕ جێگیر نییه و به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه
ماوه‌ی ساڵێكه نرخی زێڕ جێگیر نابێت و به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه، له نوێترین پێشهاتیشدا نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهان و هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نرخی ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهان به‌راورد به دوێنێ 35 دۆلار به‌رزبووه‌وه و ئه‌مڕۆ به سێ هەزار و 366 دۆلار مامه‌ڵه به ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ كراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 569 هەزار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه و یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 665 هەزار دینار و یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 722 هەزار دینار و یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 760 هەزار دینار كڕین و فرۆشتن و مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه.