فراکسیۆنی پارتی لە بەغدا دەستپێشخەرییەکی چڕی وتوێژ و دانوستانی لەگەڵ باڵاترین بەرپرسانی حکومەتی ناوەندیدا دەست پێکرد، بە مەبەستی مسۆگەرکردنی مووچە و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027دا، پێش ئەوەی بۆ سەرۆکوەزیران بنێردرێت.
ئهمڕۆ سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، لە لێدوانێکی فەرمیدا ڕایگەیاند، شاندێکی فراکسیۆنەکەیان لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران، وەزیرانی نەوت، دارایی، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراقدا کۆ بوونەتەوە و بەڕاشکاوی سەرنجەکانی خۆیان لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان خستووەتە ڕوو.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد، ئامانجی سەرەکی لەم کۆبوونەوانەدا، چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەی مافە داراییەکان و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە لەو بەندانەی تایبەتن بە هەرێم، تا بەر لە پەسندکردنی کۆتایی ڕەشنووسەکە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە، مافەکان جێگیر بکرێن.