دەستەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی وەزارەتی بەرگریی عێراق، لە هەڵمەتێکی هاوبەشدا لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش لە سلێمانیدا، تۆمەتبارێکی داواکراویان بەپێی بەندی 4ی تیرۆر دەستگیر کرد.

 

ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، دەستگیرکردنی ئەم تۆمەتبارە لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی ورد بووە کە ئاماژەی بە بوونی ناوبراو لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا دابوو.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هاتووچۆ و جووڵەکانی تۆمەتبار بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی دەزگای ئاسایش چاودێری کراون؛ پاش دیاریکردنی شوێنەکەشی، لە هەڵمەتێکی سەرکەوتوودا دەستگیر کرا و ڕادەستی لایەنی پێوەندیدار کرا بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی.