فەرماندەیی پۆلیسی ڕەسافەی بەغدا لە هەڵمەتێکی هێزەکانی ئاسایشدا هۆڵێکی گەورەی قومارکردنی ئەلیکترۆنی لە ناوچەی کەرادەدا داخست و دەستی بەسەر دەیان ئامێری قەدەغەکراودا گرت.
ئهمڕۆ ئاژانسی دەنگوباسی بەغدا 24 له زاری فەرماندەیی پۆلیسی ڕەسافە ڕایگەیاند، دەستەکانی ئاسایشی گەشتیاری بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگریدا، لە هەڵمەتێکدا توانیویانە هۆڵێکی تایبەت بە یارییە ئەلیکترۆنییە نایاسایییەکانی قومار لە گەڕەکی کەرادەدا دەستنیشان بکەن و دابخەن.
لە هەڵمەتەکەدا دەست بەسەر 97 ئامێری ئەلیکترۆنی تایبەت بە قومارکردندا گیرا و سەرپێچیکارێکیش دەستگیر کرا، کە دواتر ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەریی تایبەتمەند کرا بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەری.
ئهمه لهكاتێكدایه، هێزەکانی ئاسایشی عێراق لە چوارچێوەی هەڵمەتی پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و پێشگرتن لە تاوانە ڕێکخراوەکاندا، بەردەوام چاودێریی شوێنە گوماناوییەکان دەکەن بۆ بنبڕکردنی دیاردەی قومارکردنی نایاسایی لە سەرانسەری پایتەختدا.