دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشداری دا لەوەی ڕەنگە وڵاتەکەی ناچار بێت پاشماوەی توانستەکانی ئێران وێران بکات کە ئاوەدانکردنەوەشی 25 ساڵی پێ بچێت.
ئەمڕۆ کەناڵی جەزیرە بڵاویکردەوە، ترەمپ جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە کاتی هەر هەنگاوێکی کردارییدا، خەڵک زۆر بەزوویی ڕاستییەکان دەزانن؛ ئەم لێدوانەش هاوکاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانی دژەئەمریکی لە تاراندا بە بۆنەی 47ەمین ساڵیادی دەستبەسەرداگرتنی باڵیۆزخانەی پێشووی ئەمریکا.
سەرەڕای لێدوانە توندەکان، ئێران لە ڕێگەی نێوەندگیرانی قەتەرییەوە پێشنیازێکی نوێی ناوەکی (ئەتۆمی) ڕادەستی واشنتن کردووە و ئەمریکاش تاوتوێی دەکات، لە کاتێکدا تاران چاوەڕوانی وەڵامی 7 داواکارییە سەرەکییەکەیەتی.
ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران لەسەر پرسی ناوەکی و نائارامییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێی ناوەتە قۆناغێکی پڕمەترسی، کە تێیدا بژاردەی پەلاماری سەربازی و هەوڵە دیپلۆماسییە ناڕاستەوخۆکان بەهاوتەریبی لە ئارادان.