ئیلۆن ماسک، سەرمایەداری دیاری ئەمریکی، دوای شکستی گەورەی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی نیوەی خولی ئەمریکادا لە ساڵی 2026دا، زیاتر لە 60 ملیار دۆلار لە سامانەکەی لەدەست دا؛ ئەم زیانە داراییەش دوای ئەوە هات کە گرەوی سیاسی ناوبراو بۆ پشتیوانیکردنی بەربژێرەکانی پارتی کۆماری سەرکەوتوو نەبوو.
ئەمڕۆ ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز و کەناڵی یورۆنیوز بڵاویانکردەوە، پشکی کۆمپانیای تێسلا بە ڕێژەی 5.7 لەسەد و پشکەکانی سپەیس ئێکس بە ڕێژەی 7.6 لەسەد دابەزیون؛ ئەمەش بووەتە هۆی لەدەستچوونی نزیکەی 130 ملیار دۆلار لە بەهای بازاڕیی هەردوو کۆمپانیا پاش سەرکەوتنی دیموکراتەکان لە ویلایەتی تێکساسدا.
ماسک لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا نزیکەی نیو ملیار دۆلاری بۆ بەربژێرەکانی پارتی کۆماری لە ویلایەتەکانی تێکساس، میشیگن و ئۆهایۆدا خەرج کردبوو، بەڵام سەرکەوتنی دیموکراتەکان و هەڵبژاردنی جینا هینۆخۆسا وەک پارێزگاری تێکساس، چالاکییە بەرفراوانە بازرگانییەکانی ناوبراوی خستووەتە بەردەم مەترسیی توندی یاسایی و پێداچوونەوە بە پڕۆژەکانی بنکەکانی زانیاری و یەکخستنی تێسلا و سپەیس ئێکسدا.
هاوپەیمانی نێوان سەرمایەدارانی بواری تەکنەلۆژیا و پارتە سیاسییهكان لە ئەمریکادا بەردەوام مەترسی گەورەی دارایی لێ دەکەوێتەوە؛ بە جۆرێک لە کاتی گۆڕانی هاوسەنگی پارتەکان لە کۆنگرێسدا، ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی زیانگەیشتن بە پشکە بازرگانییەکان لە بازاڕی بۆرسەدا.