ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت بیانی بێت به‌شه‌خۆراكی ده‌بڕدرێت

هه‌ر هاووڵاتییه‌ك هاوسه‌ره‌كه‌ی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی عێراق یان ئه‌ورووپا بێت، له پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک ناوییان ده‌سڕدرێته‌وه و تۆمار ناكرێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پسووله‌ی ئه‌لیكترۆنی خۆراكی هه‌ولێر ئاگاداری هاووڵاتییان ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كانیان بیانییه و خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن، به‌زووترین كات كارتی نیشتیمانیان بۆ وه‌ربگرن، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌شه‌خۆراكیان ده‌بڕدرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سیامەند قادر نانەکەلی، بەڕێوەبەری پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراکی هەولێر له چاوپێكه‌وتنێكی میدیایی هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك هاوسه‌ره‌كه‌ی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی عێراق یان ئه‌ورووپا بێت، له پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک ناوییان ده‌سڕدرێته‌وه و تۆمار ناكرێت.
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، پێوسته هه‌ر كه‌سێك كه هاوسه‌ره‌كه‌ی بیانییه و دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی عێراقه، پرۆسه‌ی خۆتۆماركردن و ده‌رهێنانی كارتی نیشتیمانی بكات، تا به‌شه‌خۆراكه‌كه‌ی پێ بدرێته‌وه و له پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک خۆی تۆمار بكات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، تا ساڵی 2018 هاووڵاتییان ده‌یانتوانی هاوسه‌ره بیانییه‌كه‌یان له‌ڕێگه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی نیشته‌جێبوون تۆمار بكه‌ن و كارتی نیشتیمانیان بۆ وه‌ربگرن، به‌ڵام دواتر به بڕیارێك ئه‌م پرۆسه‌یه وه‌ستێندرا.