دادگای تاوانەکانی کەرخ لە بەغدا سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر سێ چەکداری تیرۆریستی فەرەنسیدا سەپاند، بە تۆمەتی بوونە ئەندام لە ڕێکخراوی داعشدا.
ئەمڕۆ دەسەڵاتی دادوەریی عێراق له ماڵپهڕی فهرمی خۆیدا بڵاویکردەوە، بڕیارەکە بە ئامادەبوونی پارێزەرانی تاوانبارکراوان و نوێنەرانی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە بەغدا دەرکراوە.
سزادراوەکان بریتین لە ئەمیر عەبدولقادر، کەمال حەبیب ئەحمەد و چارلی سان ڕیمۆن، کە بەپێی بەندی چوار لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، سزای 20 ساڵ زیندانی هەتاهەتایی بەسەریاندا سەپێنراوە.
ئەم سێ کەسە لە چوارچێوەی دەستەیەکی 47 کەسی هەڵگری ڕەگەزنامەی فەرەنسیدان، کە دەسەڵاتدارانی عێراق لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاوە وەریان گرتبوونەوە.
دادگاکانی عێراق لە 20ی ئەیلوولی ئەمساڵەوە دەستیان بە دادگاییکردنی ئەو چەکدارە بیانییانەی داعش کردووە و لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا سزای هاوشێوەیان بەسەر شهش فەرەنسی تردا سەپاندبوو.