تهرمی ژنێک لە گوندێکی سنووری هەولێر دۆزرایەوە و لە ماوەیەکی کەمدا چوار تۆمەتبار لەسەر ڕووداوەکە دەستبەسەر کران.
ئەمڕۆ پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، پاش ئاگادارکردنەوەیان لە بوونی تهرمی ژنێک لە گوندی شێخ توراب، دەستبەجێ تیمەکانی بەشی پۆلیسی هەریر گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.
بهپێی ڕاگهیهندراوی پۆلیس، لە هەڵمەتێکی خێرادا توانرا چوار تۆمەتبار بە ناوەکانی (ح، س، ئـ)، (م، ح، س)، (م، ح، س) و (ئـ، ڕ، ک) دەستبەسەر بکرێن و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ بکرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دووپاتی کردەوە کە تۆمەتباران ڕادەستی دادگا دەکرێن و لە چوارچێوەی یاسادا ڕێکاری پێویستیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.