دووباره سعودیه له‌لایه‌ن حوسییه‌كانی یه‌مه‌نه‌وه به ئامانج گیرا و كه‌وته ژێر هێرشێكی درۆنی و مووشه‌كی فراوان، هاوكات حوسییه‌كان دوای هێرشه‌كه په‌یامێكیشیان ئاڕاسته‌ی سعودیه كردووه.
ئه‌مڕۆ حوسییەکانی یەمەنی ڕایانگه‌یاند، كه هێرشیان کردووه‌ته سەر وێستگەکانی پاڵنانی نەوتی خاو و فڕۆکەخانەی ڕیاز لە سعودیە، بەڵام تا ئێستا سعودیە ئەم هەواڵەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
حوسییەکان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، كه بەردەوام ده‌بن لە ئاراستەکردنی مووشەکی دوورهاوێژ و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) بۆ سەر فڕۆکەخانە، بەندەر و بنکە نەوتییەکانی سعودیە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، وێنەکانی مانگی دەستکرد ئەوە نیشان دەدەن کە دوای هێرشێکی پێشووی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سه‌ر پارێزگای مەدینەی ئه‌و وڵاته، ئێستا کار لەسەر چاککردنەوە و دروستکردنی هێڵێکی جێگرەوە بۆ بۆریی نەوتی ڕۆژهەڵات - ڕۆژئاوای سعودیە دەکرێت.