بە بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەران، پشووی وەرزی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق بۆ ماوەی 30 ڕۆژ دواخرا و وەرزی کارکردنی پەرلەمان درێژ کرایەوە.
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی ژمارە 27ی ئاساییی خۆی بەڕێوەچوو و تێیدا بڕیاری دەنگدان لەسەر درێژکردنەوەی وەرزی یاسادانان و پەسەندکردنی چەند پرۆژەیاسایەکی گرنگی دا.
لە دەستپێکی دانیشتنەکدا، ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر درێژکردنەوەی وەرزی یاسادانانی خۆی دا بۆ ماوەی 30 ڕۆژ، کە لە 1ی تشرینی دووەمەوە تاوەکو 1ی کانونی یەکەمی 2026 بەردەوام دەبێت، ئەمەش بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەت بۆ یەکلاییکردنەوەی پرۆژەیاساکان.
هەر لە چوارچێوەی دانیشتنەکدا، پەرلەمانتارانی جێگرەوە سوێندی دەستوورییان خوارد، دواتریش ئەنجوومەنی نوێنەران بە زۆرینەی دەنگ پێشنیازەیاسای پێدانی مۆڵەتی درێژخایەنی بە فەرمانبەران پەسەند کرد.
لە کۆتایی دانیشتنەکەدا، پەرلەمانی عێراق بە سەرکەوتوویی خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژەیاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای کێبڕکێ و ڕێگری لە قۆرخکاری ژمارە 14ی ساڵی 2010 ئەنجام دا.