لە ئیدارەی گەرمیان، بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە سێ هاووڵاتی بریندار بوون و هەڵمەتی گەڕانی هێزە ئەمنییەکان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارە هەڵهاتووەکان دەستی پێکردووە.
ئەمڕۆ عەقید سۆران محەممەد، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە پایتەخت میدیای ڕایگەیاند، لە نێوان قەزای کەلار و ڕزگاری دەستڕێژی گوللە لە سێ کەس کراوە و بریندار کراو، ڕاستەوخۆ هێزەکانی پۆلیس چوونهتە شوێنی ڕووداوەکە و قەوانی فیشەکەکانیان هەڵگرتووەتەوە.
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەش کرد، تۆمەتبارەکان بە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵهاتوون و لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان لە بەدواداچوونی وردان بۆ دەستگیرکردن و ڕووبەڕووکردنەوەیان بە یاسا.
لای خۆشییەوە، ڕەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند: "بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکامان و لە ئێستادا دۆخی تەندروستییان جێگیرە، هەروەها سەرجەم چارەسەر و پێداویستییە پزیشکییە پێویستەکانیان بۆ ئەنجام دەدرێت."