وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری داخستنی بەپەلەی 71 ماڵپەڕ و ئەپڵیکەیشنی قومار و گرەوکردنی دەرکرد و مۆڵەتی 15 ڕۆژی بۆ کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت دیاری کرد.
ئەمڕۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە نووسراوێکی فەرمیدا ڕایگەیاند، سەرجەم کۆمپانیاکانی دابینکاری هێڵی ئینتەرنێت ئاگادار کراونەتەوە کە دەستبەجێ ئەو پلاتفۆڕمانە بلۆک بکەن کە یاریی قوماریان تێدا دەکرێت.
ئهو وهزارهته جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم یارییانە زیانی گەورەی دارایییان بە هاووڵاتییان گەیاندووە و ئاسایشی کۆمەڵایەتییان خستووەتە مەترسییەوە.
بەپێی بڕیارەکە، کۆمپانیاکان ناچار کراون هەر پلاتفۆڕمێکی نوێی هاوشێوەش بە خێرایی دابخەن و مانگانە ڕاپۆرتی فەرمی پێشکەش بکەن.
هاوکات هۆشداری دراوە کە هەر کۆمپانیایەک لە ماوەی ئەو دوو هەفتەیەدا کەمتەرخەمی بکات، ڕووبەڕووی توندترین ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی ڕابردوودا بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنەکانی قوماری ئەلیکترۆنی لە هەرێمی کوردستان رووی لە هەڵکشان کردبوو و نیگەرانیی بەرفراوانی دروست کردبوو.