وەزارەتی دارایی عێراق بە فەرمی کارکردنی بە فۆرمی هەڵسەنگاندنی فەرمانبەران بۆ پێدانی سەرمووچەی ساڵانە (عەلاوە) هەڵوەشاندەوە و مەرجەکەی تەنیا بۆ پلەبەرزکردنەوە (تەرفیع) هێشتەوە.
ئهمڕۆ ئاژانسی ههواڵی 'بهغداد ئهلیهوم' بهڵگهنامهیهكی فهرمی و دزهپێكراوی وهزارهتی دارایی عێراقی بڵاوكردهوه و تیایدا هاتووه، كه گشتاندن بۆ سەرجەم وەزارەت، دەستە و فەرمانگە نەبەستراوەکان بە وەزارەت کراوە کە چیتر بۆ پێدانی سەرمووچەی ساڵانە داوای فۆرمی هەڵسەنگاندن لە فەرمانبەران نەکرێت و کارکردن پێی ڕابگیرێت.
لە بەڵگەنامەکەدا ڕوون کراوەتەوە کە بڕیارەکە پاڵپشتە بە ماددەی 20 لە یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ژمارە 22ـی ساڵی 2008ـی هەموارکراو، چونکە هیچ بنەمایەکی یاسایی بۆ داواکردنی ئەو فۆرمە لە کاتی پێدانی سەرمووچەدا نەبووە، هەروەها جەخت کراوەتەوە کە فۆرمی هەڵسەنگاندن تەنیا بۆ مەبەستی پلەبەرزکردنەوە (تەرفیع) بەپێی ڕێنمایییە یاسایییەکان بەکار دەهێنرێت.
ئەم بڕیارەی وەزارەتی دارایی دوای ئەوە دێت کە لە ساڵی 2012ـەوە بەپێی دوو گشتاندنی پێشوو، فەرمانبەران ناچار دەکران بۆ وەرگرتنی سەرمووچەی ساڵانە ئەو فۆرمە پێشکەش بکەن، ئەمەش ببووە هۆی دروستبوونی ڕۆتینێکی قورسی کارگێڕی و دواکەوتنی شایستە دارایییەکانی فەرمانبەران لە سەرانسەری عێراقدا.
