ئاگاداریی سەرجەم هاوبەشانی كارهبا دهكرێتهوه له وادهی تهواوبوونی قهرزی كۆنی پێش پڕۆژهی ڕووناكی و وادهی كۆتایی هاتنی داشكاندنی له سهدا 50ـی قهرزهكان ڕاگهیهندرا.
ئهمڕۆ وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بەپەلەی بۆ هاوبەشانی کارەبا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تەنیا 3 ڕۆژ لە بەردەم هاووڵاتییاندا ماوە بۆ گەڕاندنەوەی قەرزە کۆنەکانی پێش پڕۆژەی ڕووناکی بە داشکاندنی لەسەدا 50.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پێشووی پڕۆژەی ڕووناکی، لە ڕێکەوتی 19ی ئۆکتۆبەرەوە هەر قەرزێکی کەڵەکەبووی پێش پڕۆژەی ڕووناکی بمێنێتەوە، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی و بەبێ هیچ داشکاندنێک دەخرێتە سەر سیستەمی قیستی مانگانە لە نێوان 6 تا 24 مانگدا.
پڕۆژەی ڕووناکی ئاماژهی بهوهدابوو، قیستەکان بە کەمترین بڕی پارەدانی مانگانە دیاری دەکرێن و پێویستە لەگەڵ پسوولەکانی پڕۆژەی ڕووناکیدا لە ماوەی ئاسایی 50 ڕۆژدا بدرێنەوە.
وەزارەتی کارەبا داوا لە سەرجەم هاوبەشان دەکات ئەم دەرفەتە زێڕینە لەدەست نەدەن و تا پێش کۆتاییهاتنی وادەی دیاریکراو لە 18ی مانگ، سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا یان بنکەکانی پڕۆژەی ڕووناکی بکەن بۆ پاکتاوکردنی قەرزەکانیان بە داشکاندنی تاوەکو لەسەدا 50.
پڕۆژەی ڕووناکی یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرجەم هاووڵاتییان، لە هەمان کاتدا پێشتر حکومەت بڕیاری دابوو بە مەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی دارایی سەر شانی خەڵک، قەرزە کۆنەکانی پێش پڕۆژهی ڕووناكی بە داشکاندنی تایبەت لە هاوبەشان وەربگرێتەوە پێش ئەوەی بە تەواوی بکرێنە قیستی ناچاری.