لە چوارچێوەی پرۆسەیەکی نوێدا پاش ناوچەی مەتینا، چۆڵکردنی ناوچەکانی گارە و خواکوڕک دەستی پێکردووە و ئەندامانی پەکەکە بەرەو قەندیل دەکشێنەوە.
ئەمڕۆ ڕۆژنامەی تورکیای چاپی ئەنقەرە لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە ڕایگەیاند، ئامادەکاری دەکرێت بۆ دیاریکردنی چارەنووسی سەرکردە و ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).
بەپێی هەواڵی ئەو میدیایە، تەواوی چەک و کەرەستە سەربازییەکان لە ناوچە شاخاوییەکان تۆمار دەکرێن و بنکە و ئەشکەوتەکان چۆڵ دەکرێن. ئەندامانی پەکەکە لە قەندیل کۆدەکرێنەوە و ناویان لە لیستدا تۆمار دەکرێت بۆ ئەوەی ڕێکاری گەڕانەوەیان بۆ ناو خاکی تورکیا لە ڕێگەی دەروازە و نووسینگە تایبەتەکانەوە دیاری بکرێت.
هاوکات، باس لەوە دەکرێت بەهۆی ئەوەی بەغدا مانەوەی سەرکردە باڵاکانی پەکەکەی لە خاکی عێراقدا ڕەتکردووەتەوە، بژاردەی گواستنەوەیان بۆ وڵاتی سێیەم خراوەتە بەرباس.
ئهو ڕۆژنامهیه ئاشكرای كردووه، چۆڵکردنی شنگال بە سەرپەرشتی حکومەتی عێراق بەڕێوەدەچێت و ئەگەر ئەو ناوچەیە بە تەواوی ڕادەست بکرێت، تورکیاش بنکەی سەربازیی بەعشیقە چۆڵ دەکات.
لە ماوەی ڕابردوودا قۆناغهكانی پرۆسهی ئاشتی له توركیا ههنگاوی باشی ناوه و هەوڵەکانیش بۆ چارەسەری سیاسی و پرسی چەکدانان دهستیان پێكردووه.