گوتەبێژی کۆشکی سپی لە ئەمریکا دوای تێپەڕبوونی کەمتر لە هەفتەیەک لە دەستبەکاربوونی، بەهۆی زنجیرەیەک هەڵەی پیشەییەوە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
 
ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، کەیتی زاکاریا، گوتەبێژە نوێیە 41 ساڵەکەی کۆشکی سپی، دوای مانەوەی بۆ ماوەی کەمتر لە شەش ڕۆژ لە ئەرکەکەیدا، دوێنێ هەینی (16ـی تشرینی یەکەم) پۆستەکەی بەجێهێشت.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندبوو، داوای لە ناوبراو کردووە پێداچوونەوە بە مانەوەی لەو پۆستەدا بکات، بەتایبەت دوای یەکەمین کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی کە تەنها 15 خولەکی خایاند و تێیدا تەنیا وەڵامی سێ پرسیاری دایەوە؛ ئەمەش شەپۆلێکی فراوانی ڕەخنەی لەنێو میدیاکاندا دروستکرد.
 
زاکاریا پێشتر خۆی وەک پارێزەر ناساندبوو، بەڵام دواتر دانی بەوەدانا کە لە تاقیکردنەوەی فەرمیی پارێزەرایەتیدا دەرنەچووە، لە کاتێکدا دەرچوون لەو تاقیکردنەوەیە مەرجی سەرەکییە بۆ کارکردن لەو بوارەدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
 
ئەم گوتەبێژە نوێیە، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕەخنەی لە ژێرخانی وڵاتی چین گرتبوو، ئەوەش کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە و لە بەرامبەردا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین بە فەرمی وەڵامی لێدوانەکانی دایەوە.
 
لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیی ترەمپدا، ئەنتۆنی سکاراموچی بۆ ماوەی 11 ڕۆژ لە پۆستی بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان مایەوە و وەک کورتترین ماوە تۆمار کرا، بەڵام بەم گۆڕانکارییە نوێیە، زاکاریا پێوانەی کەمترین ماوەی مانەوەی لە پۆستێکی باڵای ڕاگەیاندنی کۆشکی سپیدا شکاند.