کۆشکی سپی بۆ پێشگرتن لە ئاڵۆزییە سەربازییەکان لە پێش هەڵبژاردنە نیوەیییەکانی ئەمریکا، لێدانی پێگەی مووشەک و درۆنەکانی ئێرانی لە گەرووی هورمزدا هەڵپەسارد.

 

ئەمڕۆ ماڵپەڕی ئاکسیۆسی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی باڵای وڵاتەکەیەوە بڵاویکردەوە، هەڵپەساردنی ئەم هێرشانە وای کردووە تاران بوێرانەتر هێرشەکانی لە کەنداودا ئەنجام بدات، تا نرخی نەوت بەرز بکاتەوە و لە پێش هەڵبژاردنەکاندا فشار بخاتە سەر دۆناڵد ترەمپ.

 

لە سایەی چڕبوونەوەی هێرشەکانی 10 ڕۆژی ڕابردوودا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 109 دۆلاری تێپەڕاندووە، هاوکات تاران هێرشەکانی وەک وەڵامێک بۆ گەمارۆی دەریایی ئەمریکا دەزانێت.

 

دۆناڵد ترەمپ پێشتر ڕایگەیاندبوو پێش هەڵبژاردنی 3ی تشرینی دووەم هیچ هێرشێک ناکاتە سەر ئێران، هاوکات فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) نزیکەی 25 ملیار دۆلار لە داهاتی نەوتی ئێرانی سڕ کردووە.