پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا بە شێوەی تاکەکەسی دەنگ لەسەر بەربژێرانی پۆستە وەزارییە بەتاڵەکان و جێگرانی سەرۆکوەزیران دەدات و فراکسیۆنی بەدر لە پەرلەمانی عێراق زانیاری نوێ ئاشكرا دهكات.
ئەمڕۆ جەعفەر زاملی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی بەدر بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی (واع)ی ڕاگەیاند، لایەنە سیاسییەکان ڕێککەوتوون لە دانیشتنی ئەمڕۆدا بە شێوەی تاکەکەسی دەنگ لەسەر بەربژێرانی وەزارەتە بەتاڵەکان بدەن.
دهشڵێت: "دروستکردنی وەزارەتی نوێ لە کابینەی حکومەتدا هیچ بارگرانییەکی دارایی و خەرجییەکی زیادە لەسەر دەوڵەت دروست ناکات."
زاملی ئاماژەی بەوە کرد، تەواوکردنی کابینەی وەزاری و یەکلاکردنەوەی پۆستی جێگرانی سەرۆکوەزیران هەنگاوێکی گرنگە بۆ کۆتاییهێنان بە بەڕێوەبردنی وەزارەتەکان بە وەکالەت.
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە کە تەواوکردنی کابینەکە ڕێگە خۆش دەکات بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکانی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی 2027 کە گەیشتووەتە قۆناغەکانی کۆتایی.
بەڕێوەبردنی بەشێک لە وەزارەت و دامەزراوە هەستیارەکانی عێراق بە وەکالەت، لە ماوەی ڕابردوودا ڕەخنەی توندی لایەنەکانی لێ کەوتووەتەوە و وەک هۆکارێک بۆ دابەزینی ئاستی کارگێڕیی حکومەت سەیر دەکرێت.