كاریگه‌ری هێرشه درۆنییه‌كان له‌سه‌ر به‌رهەمهێنانی بەنزین كۆتایی هات

فرۆشتنی به‌نزین به نرخی پاڵپشتیكراو ده‌ستی پێكرده‌وه و كاریگه‌ری هێرشه درۆنییه‌كان كۆتایی هات
ماوه‌ی زیاتر له دوو ڕۆژه كاریگه‌ری هێرشه درۆنییه‌كان بۆ سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی هاتووه و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی به‌نزین به نرخی پاڵپشتیكراو ئاسایی بووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌ك له بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر رایگه‌یاند، له‌دوای هێرشه درۆنییه‌كانه‌وه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی به‌نزین به نرخی پاڵپشتیكراو ئاسایی بووه‌ته‌وه، له هه‌ر ڕۆژێكدا 864 هه‌زار لیتر ده‌درێت به 25 به‌نزینخانه‌ی سنووری پارێزگای هه‌ولێر و ڕۆژانه به‌نزینی 750 دیناری به‌سه‌ر شۆفێراندا دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر له به‌نزینخانه‌یه‌كی دیكه‌ش واته له 26 به‌نزینخانه‌ی شاره‌كه به‌نزینی 750 دیناری دابه‌ش ده‌كرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاوسه‌نگی له سنووری جوگرافی كراوه و هه‌وڵ دراوه هیچ شۆفێرێك بێ به‌ش نه‌بێت له ده‌ستپێكردنه‌وه و ئاسایی بوونه‌وه‌ی پرۆسه‌كه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌هۆی هێرشه درۆنییه‌كان بۆ سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بڕی به‌رهه‌مێنانی به‌نزین كه‌می كردبووه‌وه، به‌ڵام كاركردنی به‌رده‌وام و هه‌ولی ته‌واو وایكرد دۆخه‌كه ئاسایی بێته‌وه و پرۆسه‌كه‌ش وه‌ك رابردووی لێ بێته‌وه.