ئەندازیار بۆتان تاهیر خۆشناو بە بەدەستهێنانی 1312 دەنگ، پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی سەرجەم لقەکانی سەندیکای ئەندازیارانی هەرێمی کوردستان بەدەست هێنا.

 

دوای ئه‌وه‌ی ئەنجامی کۆتاییی دەنگدانی کۆنفرانسی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان ڕاگەیەندرا و تیایدا کاندیدی لقی هەولێر توانی زۆرترین متمانەی ئەندازیاران لە سەرتاسەری هەرێم بەدەست بهێنێت.

 

بۆتان تاهیر بە جیاوازییەکی زۆر و بە کۆکردنەوەی 1312 دەنگ، بووە یەکەمی بێ ڕکابەری کۆنفرانس لە سەرجەم لقەکانی سەندیکاکەدا؛ ئەم سەرکەوتنە گەورەیە وەک وەڵامێکی ڕاستەوخۆی چینی ئەندازیاران بوو بۆ کار و چالاکییە بەردەوامەکانی لە خزمەتکردنی ئەو توێژەدا.

 

ناوبراو کاندیدی ژمارە 6 بوو بۆ دەستەی کارگێڕیی لقی هەولێر و خاوەنی چەندین دەستپێشخەری بووە لە ڕەخساندنی هەلی کار، ئەنجامدانی خولی ڕاهێنان بە هاوکاریی سەنتەری ETTC و پارێزگای هەولێر، هەروەها ڕۆڵی سەرەکی لە دروستکردنی بڕیار بۆ بەستنی کۆنگرەی دووەمی سەندیکای ئەندازیاراندا هەبووە.