ژمارەی کوژراوانی هێرشە بۆمبڕێژکراوەکەی سەر سوپای عێراق لە سنووری قەزای حەویجە بۆ ئەفسەرێک و دوو سەرباز بەرز بووەوە.
ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەرکووک ڕایگه‌یاند، سەربازێکی برینداری سوپای عێراق بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سەربازەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کێوماڵکردنی ناوچەکەدا بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوی چەکدارانی داعش بریندار ببوو.
پێشتریش لە هەمان ڕووداودا ئەفسەرێک و سەربازێکی تر گیانیان لەدەست دابوو، بەوەش کۆی گشتی قوربانییانی تەقینەوەکە گەیشتە سێ کەس.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوای كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان له قەزای حەویجە و ناوچەکانی دەوروبەری لە باشووری کەرکووک پاشماوه‌ی داعش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام په‌لاماری هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌ده‌ن.