بەرپرسی ئەمنی کەتائیی حزبوڵڵای عێراق لە ڕێگەی 8 پرسیارەوە له‌باره‌ی پرسی ڕێکخستنی چەکی گرووپەکان هێرش دەکاتە سەر سەرۆکوەزیرانی عێراق و پێیوایه ئه‌م پرسه گەڕاوەتەوە بۆ چوارگۆشەی سفر.
ئەمڕۆ ئەبو موجاهید عەساف، بەرپرسی ئەمنی کەتائیبی حزبوڵڵا لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، تا ئێستا هیچ وەڵامێکی فەرمییان لە سەرۆکوەزیرانەوە سەبارەت بە بەڵگەنامەی ڕێکخستنی چەک پێ نەگەیشتووە کە پێشتر لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەری ڕێککەوتبوون.
عەساف داوای لە سەرۆکوەزیران کرد هەڵوێستی خۆی لەسەر گەمارۆکانی سەر ئێران، پێشێلکارییە بەردەوامەکانی ئەمریکا لە ئاسمانی عێراق و هێرشە ئەگەرییەکان بۆ سەر تاران لە ڕێگەی ئاسمانی عێراقەوە ڕوون بکاتەوە.
ناوبراو ئیماراتی بە دەستتێوەردان لە بانک تۆمەتبار کرد و داوای لە گەنجانیش کرد ڕۆژێک بۆ سووتاندنی ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیل دیاری بکەن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق دوای ده‌ستبه‌كاربوونی فه‌رمانی چه‌كداماڵینی گرووپه چه‌كداره‌كانی ده‌ركرد و داوای كرد، چه‌ک بگه‌ڕێته‌وه ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و كۆتایی به میلیشیاكانی عێراق بهێندرێت.

