ڕووسیا چیتر پێویستی به درۆنی ئێرانی نییه و خۆی به‌رهه‌می ده‌هێنێت

ڕووسیا كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی درۆنی له مۆسكۆ كرده‌وه و چیتر پێویستی به كڕینی درۆنی ئێرانی نابێت
له مۆسكۆی پایته‌ختی ڕووسیا كارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی درۆن و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان كرایه‌وه و وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌ش ده‌ڵێت: "چیتر پێویستمان به درۆنی ئێرانی نییه و خۆمان به‌رهه‌می ده‌هێنین".
وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا بڵاویكرده‌وه، ده‌ستمان كردووه به به‌رهمهێنانی درۆن و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان لە ناوچەى ئابوغاى رۆژهەڵاتى مۆسکۆ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كارگه‌یه‌كی گه‌وره و فراوانمان دروستكردووه، كه له توانایدا 5500 درۆن به‌رهه‌م هێنێت.
له‌وباره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی شەرقلئەوسەت نووسیویه‌تی، ڕووسیا درۆنی شاهید 135ی ئێرانی به‌رهه‌م ده‌هێنێت و گۆڕانكاری له شێواز و كاریگه‌ری ئه‌م درۆنه دروست ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی ئێرانی نیگه‌ران كردووه.