سهرۆكوهزیران مەسرور بارزانی لە هەولێر پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی ئەنجوومەنی بازرگانی ئەمریکا - کوردستان و ئەمریکا - سووریا کرد و ئامادەیی تەواوی هەرێمی بۆ پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەک بە وەبەرهێنەرانی ئەمریکی دووپات کردەوە.
ئهمڕۆ نووسینگەی ڕاگەیاندنی سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 14ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی بازرگانی باڵای ئەمریکی بە سەرۆکایەتی دەیڤد تەفوری، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازرگانی ئەمریکا - کوردستان کرد، لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی جموجۆڵی بازرگانی و چالاکی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، سهرۆكوهزیران تیشکی خستە سەر دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی وەبەرهێنان لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە، بە ئامانجی بووژانەوەی ژێرخانی ئابووری و دەستەبەرکردنی هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجانی کوردستان.
ئەم کۆبوونەوە ئابوورییە لە چوارچێوەی سیاسەتی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات، ڕاکێشانی سەرمایەگوزاریی بیانی و پتەوکردنی هاوبەشیی ستراتیژی لەگەڵ کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا.
مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندی بازرگانی ئەمریکی کرد
کورتە
مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمریکا - کوردستان کرد؛ ئامادەیی هەرێم بۆ پێشکەشکردنی ئاسانکاری بە وەبەرهێنەرانی بیانی دووپات دەکاتەوە.