لە چوارچێوەی سەپاندنی سزا ئابوورییەکان بەسەر ئێران، عێراق و پاکستان هاتنە ڕیزی ئەو وڵاتانەی لەم پڕۆسەیە یارمەتی ئەمریکا دەدەن.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، عێراق و پاکستان هەندێک لە ڕێڕەوە گرینگە بازرزگانییەکان (چوونە دەرەوە و چوونە ژوورەوە) لەگەڵ ئێرانیان بڕیوە، ئەمەش فشاری زیاتری ئابووری دەخاتە سەر ئێران و بازرگانی وڵاتەکە لەگەڵ دراوسێکانی سنووردار دەکات.

ڕۆژنامە ئەمریکییەکە ئاماژەی بە داخستنی دەروازەی نێودەوڵەتیی 'شەیب' لە عێراق داوە، کە دوو لە گەورەترین پارێزگای نەوت بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ئەمەش بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری نوێ لە بەرامبەر "قاچاخچییەتی". ئەمە جگە لەوەی هەفتەی ڕابردوو پاکستان ڕێگری لە هاتنەناوەوەی ئەو بارهەڵگرانە کرد کە لە ئێرانەوە دەهاتنە وڵاتەکە.

لەلایەکی دیکەوە سەرەتای ئەم مانگە سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، لەگەڵ پاکستان و تورکیا هەوڵ دەدەن ڕێگە بارزگانییەکانی ئێران دابخەن، ئەمەش لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ئابووری دژی ئێران تا وڵاتەکە بەتەواوی لە جیهان داببڕێت و لە ڕووی ئابوورییەوە بیڕووخێنێت.

لە ماوەکانی ڕابردووش دەستەی رێکخستن و چاودێریی بانکیی تورکیا مۆڵەتی کارپێکردنی بانکی 'میللەت'ـی ئێرانی لە لقی ئیستەنبووڵ هەڵوەشاندەوە، بەمەش کۆتایی بە چالاکی 44 ساڵەی بانکەکە لە تورکیادا هێنا.