ڕۆژنامه‌یه‌كی عێراقی: هه‌ڵبژاردنی عێراق له‌ژێر تارمایی به‌عس به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ڕۆژنامه‌ی مه‌دای عێراقی هه‌ژموونی حیزبی به‌عس له‌سه‌ر هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرا ده‌كات و وه‌ك تارمایی له‌باره‌یه‌وه ده‌دوێت
به‌رپرسانی عێراق نیگه‌رانن له‌وه‌ی تائێستا حیزبی ڕژێمی به‌عس كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژارنه‌كانی عێراقه‌وه هه‌یه و پێیانوایه تائێستاش ئه‌وان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه و له‌وباره‌یه‌وه‌ش ڕۆژنامه‌ی مه‌دای عێراقی به مانشێتێكی گه‌وره نووسیویه‌تی، هه‌ڵبژاردنی عێراق له‌ژێر تارمایی به‌عس به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یاسر حسێنى، ئەندامى سەربەخۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ڕۆژنامه‌ی مه‌دای عێراقی ڕاگه‌یاند، تائێستا 20 به‌ربژێری هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق به تۆمه‌تی هاوكاری و پشتیوانی و ئه‌ندام بوونیان له حیزبی به‌عس دوورخراونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌و ژماره‌یه ساخته‌یه و ڕێژه‌كه زۆر له‌وه زیاتر.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق باسی له‌وه كرد، بوونی ئه‌ندامانی حیزبی به‌عس له‌نێو حكومه‌تی عێراق مه‌ترسیداره و 27 هه‌زار به‌عسی له‌ئێستادا ڕژاونه‌ته نێو دامه‌زراوه حكومییه‌كانی عێراق.
جێی باسه، به‌گوێره‌ی یاسا و ده‌ستووری حكومه‌تی نوێی عێراق، هه‌ر كه‌سێك ئه‌ندام بێت له حیزبی به‌عس یاخود ده‌ستی له تاوانه‌كانی هه‌بووبێت و له پێشووتردا كاری بۆ كردبن، تۆمه‌تبارن و پێویسته دادگایی بكرێن، ناشبێت ئه‌و جۆره كه‌سانه نزیكی دامه‌زراوه حكومییه‌كان ببنه‌وه.