دوای بریارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ دابەزاندنی بەهای دینار، بانکی نێودەوڵەتی داوا دەکات نرخی 100 دۆلار لە بازاڕدا بگەیەنێتە 200 هەزار دینار.
بەها ئەعرەجی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا ڕایگەیاند، دەوڵەت بەهۆی قەیرانەکانەوە لاواز بووە و دابینکردنی مووچە لە ڕێگەی قەرزی بانکی ناوەندییەوە تەنیا تا مانگی 12ی ئەمساڵ دابین کراوە و لە دوای ئەوەوە دۆخەکە سەخت دەبێت.
سەبارەت به دۆسیەی ئەمنی و سیاسی، بەها ئەعرەجی ئاشکرای دەکات، واشنتن ڕەزامەندیی لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای حەشدی شەعبی داوە لە بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی کۆمپانیای (ئەبو مەهدی) لەلایەن سەرۆکوەزیران عەلی زەیديیەوە.
لە بەشێکی قسەکانی ئەو پەرلەمانتارە هاتووە، بەشداریکردنی لە پێکهاتەی حکومەتدا وا دەکات چەک لە دەرەوەی دەوڵەت نەمێنێت و هیچ لایەنێک چەکەکەی ڕادەست نەکات.
لە کۆتاییدا بەها ئەعرەجی باسی لەوە کرد، بانکی جیهانی پێشنیاری کردووە حکومەتی عێراق نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرز بکاتەوە و 100 دۆلار بە 200 هەزار دینار دیاری بکات.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە 6ی تشرینی یەکەمی 2026، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بەرامبەر دۆلار بگۆڕێت و نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ هاووڵاتییان بە 152 هەزار دینار دیاری کرد.
بانکی جیهانی (World Bank) ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە و چاودێریی دۆخی ئابووریی وڵاتان دەکات، هەروەها ڕاسپاردەی ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە بۆ بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار لە عێراق، وەک ئامرازێکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کورتهێنانی دارایی و قەیرانی بودجە لە وڵاتدا.