پەرلەمانی عێراق داواکارییەکەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی خستە بەرنامەی کارەوە بۆ ئەوەی لە دانیشتنی پێنجشەممەدا کۆتایی بهێنرێت بە بەڕێوەبردنی وەزارەتەکان بە وەکالەت.
کەمێک لەمەوبەر پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە 26ی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی بڵاوکردەوە، کە تایبەت کراوە بە پڕکردنەوەی پۆستە بێ وەزیرەکان و جێگرانی سەرۆکوەزیران لە کابینەکەی عەلی زەیدیدا.
بەپێی بەرنامەی کارەکە، دانیشتنەکە لە کاتژمێر 7:00ـی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، 15ی تشرینی یەکەمی 2026 ساز دەکرێت. تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە، بریتیی دەبێت لە دەنگدان لەسەر کاندیدانی جێگرانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتە بێ وەزیرەکان و وەزارەتە نوێیە پێکهێنراوەکان.
ئەم دانیشتنەی پەرلەمان لەسەر داوای فەرمیی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت بە مەبەستی تەواوکردنی کابینەکەی، کە تێیدا بڕیارە دەنگ لەسەر کاندیدانی 9 وەزارەتی ماوە و جێگرانی سەرۆکوەزیران بدرێت.