بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراکی هەولێر مەرج و خشتەی نوێی بۆ دابەشکردنی خۆراک بەسەر بریکارەکاندا ئاشکرا دەکات.

 

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراکی هەولێر داوایەکی بەپەلە ئاراستەی بریکارانی خۆراکی بنکەکانی 201 و 202 دەکات و ئاماژەی بەوە دا، سبەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن، بە مەبەستی ڕادەستکردنی پارەی لیستی بریکاریی سەبەتەی شەشەمی خۆراک.

 

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراکی هەولێر جەختی کردەوە، بەهۆی گۆڕانکاری لە سیستەمی دابەشکردندا، ئەو بریکارانەی لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە پارەی بەشەخۆراکی هاووڵاتییانیان ڕادەست کردبێت، خۆراکەکەیان لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە دەگاتە دەست.

 

لە بەشێکی دیکەی ئاگادارییەکەدا هاتووە، هەر بریکارێکی بنکەکانی 201 و 202 ڕۆژی یەکشەممە پارە نەهێنێت، ئەوا بەشەخۆراکەکەی بۆ کۆتا ڕۆژی دابەشکردن دەکەوێت و دوا دەكەوێت.