عەلی زەیدی لەبەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران هۆکاری گۆڕینی بەهای دراوی بۆ ژمارهیهک هۆكاری سهرهكی گهڕاندهوه و به قسهی خۆی لهنێوان سێ بژاردهدا بوونه و پێویست بوو یهكێكیان ههڵبژێرن و بڕیارهكهی به باشترین وهسف كردووه.
ئهمڕۆ عهلی فالح زهیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق له پهرلهكانی عێراقهوه ڕایگهیاند، لە نێوان پاشەکەوتی زۆرەملێ، دابەشکردنی مووچە لە 45 ڕۆژ جارێکدا، یان نوقمبوونی وڵات لە قەرزدا، ناچار بوون بەهای دۆلار بەرز بکەنەوە.
بهپێی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سهرۆكوهزیرانی عێراق، کاتێک دەستبەکار بووە قەبارەی قەرزی گشتی زیاتر لە 208 تریلیۆن دینار بووە و ئابووریی وڵاتیش بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز و ڕاوەستانی هەناردەی نەوتەوە گەمارۆ درابوو.
سەرۆکوەزیران جەختی کردەوە کە پێشتر جیاوازیی نرخی دۆلار دەچووە گیرفانی دەڵاڵ و قۆڵبڕەکانەوە، لە کاتێکدا حکومەت مانگانە پێویستی بە دابینکردنی 10 تریلیۆن دینار هەیە بۆ مووچە و خەرجییە گشتییەکان.
زەیدی وەک بەشێک لە بەرنامەی ئابووریی حکومەتەکەی بەڵێنی دا، لە مانگی داهاتوودا شایستە دارایییەکانی جووتیاران و بەڵێندەران بە ڕێژەی دوو هێندە زیاد بکات و ڕۆژی شەممەش بەردی بناغەی پڕۆژەی دابەشکردنی زەویی نیشتەجێبوون لە نەجەف، کەربەلا و نەینەوا دادەنێن.
لەلایەکی دیکەوە، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنەکەدا گوتی: "بڕیاری گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بڕیارێکی یەکلاکەرەوەیە و هیچ پاشگەزبوونەوەیەکی تێدا نییە، هاوکات سەرۆکی سەرجەم فراکسیۆنە سیاسییەکانیش پشتیوانی لەم هەنگاوە دەکەن."
ئەم پەرەسەندنە پاش زنجیرەیەک ناڕەزایەتیی شەقام و پەرلەمان دێت، کە بەهۆی بەرزکردنەوەی نرخی فەرمی فرۆشتنی دۆلار لە 132,000 دینارەوە بۆ 152,000 دینار لە سەرانسەری عێراقدا سەری هەڵدابوو.