بە مەبەستی سەقامگیرکردنی بازاڕەکان، حکومەتی عێراق باجی گومرگیی لەسەر بەرهەمە گۆشتییەکان و هێلکەی هاوردەکراو بەشێوەیەکی کاتی ڕاگرت.
عەلی زەیدی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە دواخستنی وەرگرتنی ڕسووماتی گومرگی و باجی سەپێندراو بەسەر بەرهەمەکانی هێلکە، مریشک و گۆشتی زیندووی هاوردەکراودا، تاوەکو بە نرخێکی گونجاو بگەنە دەستی هاووڵاتییان.
بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەم بڕیارە بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی سەقامگیریی بازاڕە ناوخۆییەکان و دابینکردنی ئەم پێداویستییە بنەڕەتییانەیە بە نرخێک کە لە توانای کڕینی سەرجەم هاووڵاتییاندا بێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، ڕۆژی سێشەممە 6-10-2026 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، نرخی فرۆشتنی دۆلاری بەرزکردەوە و بەهای دیناری عێراقی دابەزاند.