دوای بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ بەرزکردنەوەی نرخی فرۆشتنی دۆلار، پەرلەمانی عێراق ئامادەکاری بۆ میوانداریکردنی بەرپرسانی باڵای داراییی وڵات دەکات تاوەکو چارەسەر بۆ لێکەوتەکانی نرخە نوێیەکانی ئاڵوگۆڕی دراو بدۆزرێتەوە.

کەمێک لەمەوبەر رۆژنامەی فەرمی عێراق (وەقائیعی عێراقی) لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداریی پارێزگاری بانکی ناوەندی و وەزیری دارایی بکات بۆ دانیشتنێک کە ئامانج لێی چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی بڕیاری دەستکاریکردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بەرامبەر دۆلارە، کە هەنگاوێکە بە فەرمی کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ڕۆژی چوارشەممە 7ـی 10ـی 2026، دانیشتنی پەرلەمان بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی خشتەی کارەکانییەوە گۆڕا بۆ گفتوگۆیەکی فراوان لەسەر پرسی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە بڕیارێکی فەرمی نرخەکانی ئاڵوگۆڕی دۆلاری بەرامبەر دیناری عێراقی گۆڕی و نرخە نوێیەکانی خستە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە بەرامبەردا بانکی ناوەندیی عێراق ئاشکرای کرد، کە ئەم دەستکارییە ئەرێنییە بە مەبەستی گەیشتنە بە جێگیریی ئابووریی بەردەوام و دەروازەی نوێ دەکاتەوە و خزمەت بە ئابووریی نیشتمانی و هاووڵاتییان دەکات.