ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە بڕیارێکی فەرمی نرخەکانی ئاڵوگۆڕی دۆلاری بەرامبەر دیناری عێراقی گۆڕی و نرخە نوێکان لە دەستپێکی ڕۆژی کاری 7ی تشرینی یەکەمی 2026ەوە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی بڕیاری ژمارە 544ی ساڵی 2026ی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، کە لە کۆبوونەوەی ئاساییی بیست و دووەمدا لەسەر داوای بەپەلەی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی پەسەند کراوە،  کارکردن بە نرخی پێشوو ڕاگیراوە و خشتەی نوێی نرخەکان بەم شێوەیە دیاری کراوە:

- نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی: 1500 دینار بۆ هەر دۆلارێک.
- نرخی فرۆشتنی دۆلار بە بانکەکان: 1510 دینار بۆ هەر دۆلارێک.
- نرخی فرۆشتنی دۆلار بە هاوڵاتییان: 1520 دینار بۆ هەر دۆلارێک (واتە 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار).

لە نووسراوەکەدا کە بە ئیمزای د.حەمید نەعیم، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران دەرچووە، جەخت کراوەتەوە کە تەواوی دامەزراوە داراییەکان پابەند دەبن بە جێبەجێکردنی ئەم نرخە نوێیانە لە ڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمەوە.