بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی دەستپێکردنەوەی دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی جووتیارانی بۆ وەرزی 2025 ڕاگەیاند و داوا لە بەشێک لە جووتیاران دەکات سەردانیان بکەن.
ئەمڕۆ سایلۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، پاش ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بانک و لەبەر بەرژەوەندیی جووتیاران، ڕۆژی دووشەممە 5-10-2026 دابەشکردنی چەکی شایستە دارایییەکان دەست پێدەکاتەوە.
بەپێی ئاگادارییەکە، داوا لەو جووتیارانە دەکرێت کە ژمارەی پسوولەی موستەنەدەکانیان لە 1850 تاوەکوو 1950یە، سەردانی سایلۆی سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارەکەیان.
ئەم هەنگاوە بە ئامانجی خێراکردنی پرۆسەی پێدانی مافە دارایییەکان و ڕێگری لە دواکەوتنی زیاتری شایستەی جووتیاران گیراوەتە بەر.
دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی شایستە دارایییەکانی حکوومەتی فیدراڵدا بە چەند قۆناغێک خەرج دەکرێت و لە ڕێگەی سایلۆکانەوە دەدرێتە جووتیاران.