دوای کۆتایی هاتنی ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، عەلی باپیر لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکات.
ئەمڕۆ عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە پەیامێکی فەرمیدا سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان ڕایگەیاند، بارودۆخی سیاسی و ئاڵۆزییەکانی جیهان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوخۆی عێراق گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە 30ی ئەیلوولی 2026، پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان دەچێتە قۆناغێکی نوێ و دیارنەکراوەوە.
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری جەختی کردەوە، دەوڵەتانی دراوسێی عێراق سەرەڕای بەهێزییان لە ڕووی ئابووری، سەربازی و سیاسی، پێداچوونەوەیان بە سیاسەتەکانی خۆیاندا کردووە و لە هەوڵی لێک نزیکبوونەوەدان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان، بۆیەش پێویستە لایەنەکانی هەرێم سوود لەو ئهزموونانە وەربگرن.
عەلی باپیر داوای لە سەرجەم پارتە سیاسییەکان کرد بەرپرسیارانە مامەڵە بڕکەن، ناکۆکییە ناوخۆییەکان وەلابنێن و بەرژەوەندییە گشتییەکان بخەنە پێش هەموو ئامانجێکەوە.
لە کۆتاییدا سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان پێشنیاری کرد، لە کۆبوونەوە بەپەلەکەدا تەنها پرسی بکێشانی هێڵی گشتی بۆ کار و هەنگاوەکانی داهاتوو بەرەو یەکگوتاری تاووتوێ بكرێت و هیچ بابەتێکی دیکە تێکەڵ نەکرێت.