بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای دیالە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی قوتابخانەیەک و تێکەڵکردنی 8 قوتابخانەی دیکەی خوێندنی کوردیی لە خانەقیندا دا.

 

بەپێی نووسراوێکی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای دیالە کە دەست پایتەخت میدیا کەوتووە، بڕیار دراوە بە هەڵوەشاندنەوەی یەکجارەکیی قوتابخانەی 'گەرمەسێری سەرەتایی'، ئەمەش بەهۆی نەبوونی ڕێژەی پێویستیی قوتابییان لەم ساڵی خوێندندا.

 

لە نووسراوەکەدا هاتووە کە 8 قوتابخانەی سەرەتایی دیکەی خوێندنی کوردی بەم شێوازەی خوارەوە تێکەڵ دەکرێن:

 

قوتابخانەی ئەفراح لەگەڵ قوتابخانەی سەماحە.

قوتابخانەی تەسەدی لەگەڵ قوتابخانەی خەدیجەی کوبرا.

قوتابخانەی سەدیق لەگەڵ قوتابخانەی هاوکاری.

قوتابخانەی ئەروا لەگەڵ قوتابخانەی ئینشراح.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دیالە هۆکاری دەرکردنی ئەم بڕیارانەی بۆ کەمیی بەرچاوی ژمارەی قوتابییانی کورد لە سنوورەکەدا و ڕێکخستنەوەی میلاکی مامۆستایان و ستافی پەروەردەیی گەڕاندووەتەوە.