میدیاکانی ئیسرائیل وردەکاری نوێیان لەسەر ڕووداوە ئەمنییەکەی فرۆکەکەی کۆمپانیای 'فڵای دوبەی' ئاشكرا کرد، کە نزیکەی 150 سەرنشینی ئیسرائیلی تێدا بوو، ڕووداوەکە پەیوەندیی بە شەڕی نێوان فرۆکەوانەکانەوە هەبووە.
بە پێی ڕاپۆرتە نوێیەکانی میدیا ئیسرائیلییەکان، ئەوەی لەسەر فرۆکەکە ڕوویداوە کردەوەی ڕفاندن نەبووە، بەڵکو شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان فڕۆکەوانەکان دروستبووە و ئەوەش وایکردووە باری نائاسایی کارا بکەن و نهتوانرێت گهشتهكه تهواوبكرێت.
لای خۆیەوە، نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و هەموو ڕێوشوێنەکان دەگیرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی سەلامەتی سەرنشینە ئیسرائیلییەکان".
کۆمپانیای فڵای دوبەی ئاشکرای کردووە، فرۆکەکە لە دوبەیەوە بۆ تەلئەڤیڤ لە کاتی گەشتەکەدا تووشی ڕووداوێک بووە، هێڵی ئاسمانییەکە ئاماژەی بەوە کردوە، "فرۆکەکە بە سەلامەتی لە شاری تابوکی سعودیە نیشتووەتەوە و سەرجەم سەرنشینەکانیش سەلامەتن".
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ میدیا ئیسرائیلییەکان ئاماژەیان بەوەدا کە ئەو فرۆکەیەی 150 ئیسرائیلی هەڵگرتبوو لە کاتی گەشتەکەیدا لە دوبەیەوە بۆ تەلئەڤیڤ ئاماژەی مەترسی و ڕفاندی ناردووە، بەهۆیەوە ئیسرائیل دوو فرۆکەی جەنگیی بۆ چاودێریکردنی ڕەوانە کرد.
وردەکاری نوێ لەسەر ئەو فرۆکەیەی 150 ئیسرائیلی هەڵگرتبوو گەیشت
کورتە
میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کرد، ڕووداوی ڕفاندنی ئەو فرۆکەیەی 150 ئیسرائیلی هەڵگرتبوو پەیوەندیی بە شەڕی نێوان فرۆکەوانەکانەوە هەبووە.