فرۆکەیەکی کۆمپانیای 'فڵای دوبەی' کە نزیکەی 150 سەرنشینی ئیسرائیلی تێدا بووە، لەکاتی گەڕانەوەی لە دوبەیەوە بۆ تەلئەڤیڤ گومانی ڕفاندنی دەکرێت.
ئەمڕۆ میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویان کردەوە، فرۆکەیەکی کۆمپانیای 'فڵای دوبەی' لە کاتی گەشتەکەیدا لە دوبەیەوە بۆ تەلئەڤیڤ، ئاماژەی مەترسی و گومانی رفاندنی نارد، بەو هۆیەوە ئیسرائیل دوو فڕۆکەی جەنگیی بۆ چاودێریکردنی رەوانە کرد.
بە پێی ڕاپۆڕتی میدیا ئیسرائیلییەکان، زانیارییە سەرەتاییەکان ڕووداوەکەیان بە ئەگەری "ڕفاندن" وەسف کردووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت ڕێڕەوەکەی بگۆڕێت بەرەو سعودیە ئاڕاستەی بکات. هاوکات دوو فرۆکەی جەنگیی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل رەوانە کران بۆ ئەوەی یاوەریی فرۆکەکە بکەن و چاودێریان بکەن.
میدیای ئیسرائیل دەڵێت: ''دوای ڕووداوەکە، بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەمنییان رێکخست''.
لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسێکی ئەمنیی ئیسرائیل دڵنیایی داوە، رووداوەکە مەرج نییە ڕفاندن بێت و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی یەکلاکەرەوە لەسەر روودانی ڕفاندن نییە.
فرۆکە ونبووەکەی ئیسرائیل گومانی ڕفاندنی لێ دەکرێت
کورتە
میدیا ئیسرائیلییەکان وردەکارییان لەبارەی ئەو فرۆکەیە بڵاوکردەوە، کە لە دوبەیەوە بۆ تەلئەڤیڤ گەشتی دەکرد و دواتر ونبوو.