لە کەرکووک تەرمی هاووڵاتییەک بە کوژراوی دۆزرایەوە

لە سنووری کەرکووک تەرمی هاووڵاتییەک بە کوژراوی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا دۆزرایەوە
لە کەرکووک تەرمی هاووڵاتییەک بە کوژراوی دۆزرایەوە
لەنێوان هەر دوو گوندی پهلكانه و خەرابەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕانی سنووری پارێزگای کەرکووک تەرمی هاووڵاتییهك بەکوژراوی دۆزرایەوە.
ئێوارهی ئهمڕۆ ههینی سەرچاوەیەک بەپایتەخت میدیای ڕاگەیاند، تهرمی هاووڵاتییهكی عهرهب لەنێوان گوندی سەرگەڕان و پەلکانەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕانی سنووری پارێزگای کەرکووک به كوژراوی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا كه لە جۆری کیایە دۆزرایهوه.
ئهو سهرچاوهیه باسی لهوهشكرد، ڕوون نییه كوشتنهكهی چییه، بەڵام لەئێستادا هێزەکانی سوپای عێراق و پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.