ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە ئاگادارییەکی پێشوەختەدا هۆشداریی دایە هاووڵاتیان، بەتایبەت دانیشتووانی ناوچە شاخاوییەکان و گوندنشینان، کە ئەمساڵ بارانێکی زۆر دەبارێت و ئەگەری داڕمانی گرد و شاخەکان لە ئارادایە.
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە ڕێگەی پەیامێکی فەرمییەوە هاووڵاتیانی لە ئەگەری دروستبوونی لافاو و مەترسیی داڕمانی قەدپاڵی شاخەکان ئاگادار کردەوە.
لە ئاگادارییەکەدا داوا لە هاووڵاتیان کراوە لە کاتی بارانباریندا لە شیو و دۆڵ و ناوچە شاخاوییە مەترسیدارەکان دوور بکەونەوە و نزیکی ئەو شوێنانە نەبنەوە کە مەترسیی ڕووخانیان لەسەرە.
هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە کە لە کاتی دروستبوونی هەر مەترسییەک، هاووڵاتیان دەستبەجێ خێزانەکانیان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە ئاگادار بکەنەوە بۆ پاراستنی گیان و ماڵیان.
ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، هۆكاری هۆشدارییهكهی بۆ پێشبینییهكانی كهشناسی گهڕاندووهتهوه كه باس لهوه دهكرێت ئهمساڵ بارانێكی زۆر و كهموێنه له تهواوی ههرێمی كورستان دهبارێت.