بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو لە تایلاند کە لە ناوەڕاستی مانگەوە 42 پارێزگای وڵاتەکەی گرتووەتەوە، 23 کەس گیانیان لەدەست داوە.

 

ئەمڕۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ بە پشتبەستن بە ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی ناوخۆی تایلاند بڵاوی کردەوە، کەشوهەوای سەخت و بارانی بەخوڕ لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان بەردەوامە و زیانی بەرچاوی مرۆیی و ژێرخانی لێ کەوتووەتەوە؛ بەهۆیەوە 23 کەس گیانیان لەدەست داوە کە 4یان لە بانکۆکی پایتەختدا خنکاون.

 

هەر بەپێی ئامارەکە، 2,254 خانوو زیانیان بەرکەوتووە، 154 ئاژەڵ لەناو چوون، هەروەها کاریگەری لەسەر 940 هەزار و 300 ماڵ دروست کردووە.

 

ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەخوڕەی لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە تایلاندی گرتووەتەوە، بووەتە هۆی ئاوارەبوونی هەزاران کەس و جێهێشتنی ماڵەکانیان، حکوومەتیش باری لەناکاوی لە وڵاتەکەدا ڕاگەیاندووە.