وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەرگرتنی پێشوەختەی قیستی کرێی خوێندنی لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان قەدەغە کرد.

 

ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە گشتاندنێکی فەرمیدا ڕایگەیاند، نابێت پێش ڕاگەیاندنی فەرمی ناوی وەرگیراوان هیچ بڕە پارەیەک وەک قیستی خوێندن لە قوتابیان وەربگیرێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی تایبەت لە وەزارەتەکە هۆشداریی داوەتە ناوەندەکانی خوێندنی ئەهلی کە پێویستە پابەندی مەرج و پێوەرەکانی وەرگرتن بن بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027.

 

بەپێی بڕیارەکە، وەرگرتنی هەر بڕە پارەیەک پێش دەرچوونی ئەنجامی وەرگرتن لەلایەن وەزارەتەوە بە سەرپێچی دادەنرێت و ڕێکاری یاسایی بەدوادا دێت.

 

ئه‌م هه‌نگاوه‌ی وەزارەتی خوێندنی باڵا له‌ چوارچێوه‌ی زنجیرەیەک ڕێنمایییه‌ بۆ چاودێریکردنی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان له‌پێناو ڕێگریکردن لە بارگرانی دارایی و كه‌مكردنه‌وه‌یه‌تی لەسەر شانی خێزانەکان.