سەرۆکوەزیرانی عێراق یەکخستنی یەکەکانی هێزی پێشمەرگە بە هەنگاوێکی بنەڕەتی بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی نیشتمانی ناو دەبات.
کەمێک لەمەوبەر عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بەبۆنەی کۆتاییهاتنی پرۆسەی یەکخستنی یەکەکانی پێشمەرگە لە ژێر چەتری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەدا پیرۆزبایی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە دەکات.
عەلی زەیدی جەختی کردەوە، یەکخستنی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان لە چوارچێوە دەستووری و یاسایییەکاندا و بەهێزکردنی هەماهەنگی لە نێوان سەرجەم هێزە چەکدارەکانی عێراق و یەکەکانیاندا، هەنگاوێکی بنەڕەتییە بۆ چەسپاندنی ئاسایشی نیشتمانی و یەکپارچەییی بڕیاری بەرگری لە وڵاتدا.
ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ڕێوەڕسمی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەڕێوەچوو.