لە ڕێگەی سێ درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کەمپی نیشتەجێبوونی ئازادی لە سنووری قەزای کۆیە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە.
ئەمڕۆ دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە نێوان کاتژمێر 01:40 بۆ 02:10 خولەکی بەرەبەیانی ڕێکەوتی 28ی ئەیلوولی 2026، سێ درۆن کەمپەکەیان کردووەتە ئامانج.
بەپێی زانیاریی سەرچاوەیەک لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، هێرشەکان بە درۆنی جۆری حەدید ئەنجام دراون و سوپای پاسدارانی ئێران بەفەرمی بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی گرتووەتە ئەستۆ.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشەکە تەنیا زیانی ماددیی گەیاندووەتە کەمپەکە کە شوێنی نیشتەجێبوونی پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
پێشتر بهرپرسانی باڵای ههرێمی كوردستان ڕایانگەیاندبوو، لە ماوەکانی ڕابردوودا زیاتر لە 1000 هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراونەتە سەر هەرێمی کوردستان.